ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ماوەی پێنج کاتژمێر وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگارەکانی هەرێم لەبارەی رێکاری نوێی خۆپارێزی کۆبونەوە و بڕیاردرا دەروازەکان بەڕوی هاتوچۆی بازرگانی، نەخۆش و کاری پێویستی هاوڵاتیان کراوەبێت و لەدەروازەکانیش کەرتی تایبەت بە هاوکاری حکومەت پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە.
وتیشی فڕۆكه‌خانه‌كانمان
ئاماده‌ییان نییه بۆ پێشوازی له گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی و داوامان كردووه
تا یه‌كی هه‌شت كاروباری خۆیان رێكبخه‌ن و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان.
وتبشی هاتووچۆی نێوان هه‌رێم و
پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئاڵوگۆڕی بازرگانی
زیاتر ده‌كرێت، به تایبه‌تی له رووی په‌له‌وه‌ری و كشتوكاڵی.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هاتوچۆی نێوان
پارێزگاكانی هه‌رێم، یه‌كێكه له داواكاری سه‌ره‌كی هاووڵاتیان، به
تایبه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌سه‌ڵاتی زیاترمان داوه‌ته
پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی رێكاری پێویست بگرنه به‌ر و ئاسانكاری
زیاتر ده‌گیرێته به‌ر و به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی كارده‌كرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052