بارزانی و حه‌لبوسی كۆبونه‌وه

02.09.2020
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئه‌یلول محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لە دیدارەێكدا ژماره‌یه‌ك پرسیان تاوتوێكرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی و كاریگەرییەكانی لەسەر باری ئابوری وڵات كرا.
هەر لە دیدارەكە تاوتوێی خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەگەڵ گرنگترین یاساكان بۆ قۆناغی داهاتوو، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو، لەگەڵ گرنگی یەكلایی كردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و چەند یاسایەكی تر.
جەختیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بوژانەوەی وڵات

زۆرترین خوێندراو