عه‌ره‌بی هاورده‌ هه‌وڵی داگیركردنی خانوی كورد ده‌ده‌ن

13.09.2020
جەماوەر نیوز

عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌رده‌وامن له‌ داگیركردنی خانووی هاوڵاتیانی كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم.

جارێكی دێكه‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ هه‌وڵیاندا خانووی هاووڵاتیانی كورد له‌ گوندی په‌لكانه‌ی سنووری كه‌ركووگ داگیر بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه‌ رێگریان لێكردن.
عه‌ره‌بی هاورده‌ به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی خانووی هاووڵاتیانی گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك به‌ لێشاو به‌ره‌و گونده‌ هاتبوون، به‌ڵام به‌ فشاری خه‌ڵكی گونده‌ رێگریان لێكرا.
.