ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کچێکی کورد، لەگەڵ دایک و باوکی لە بەغدا سەربڕدران.
سەرچاوەی پزیشکی دادیی بڵاویکردەوە، کچەکە ناوی شیلان دارایە، خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی تیرۆر‌كراون.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا لەبارەی شوێنی کوشتنی ئەو خێزانە کوردە ئاشکرای کردووە "ژمارەیەک کەسی نەناسراو، بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد، لە شەقامی مەنسووری ناوچەی مەنسوور، کچێک و دایک و باوکییان سەربڕیوە".
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه هه‌ریه‌كه دارا ره‌وف ئه‌سعه‌د و شیلانی كچی عالیه‌ی هاوسه‌ری به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 16ی ئه‌یلول له گه‌ڕه‌كی مه‌نسوری به‌غدا تیرۆكراوه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە لە عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا سەرکۆنەی کوشتنی ئەو خێزانەی کردووە.
فەرمانگەکەی وەقفی سوننە ئاماژەی بەوە کردووە، کە خاتوو عالیە رەشید نەجم، هاوسەری دارا رەئوف و دایکی شیلان دارا، فەرمانبەری پێشووی دەستەکە بووە بە پلەی (شارەزا) و لە ساڵی 2018 خانەنشین بووە.
هەروەک فەرمانگەی دەزگا ئاینی و خێرخوازییەکان لە دەستەی وەقفی سوننە رایگەیاندووە، خاتوو عالیە رەشید نەجم زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی وەقفی سوننەی کردووە و دوا پۆستەکانیشی لەو دەستەیە، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان و چاودێری و هەروەها بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەکان بووە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052