ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
یه‌كه‌م دیبه‌ت له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن دا به‌ڕێوه‌چوو، له دیبه‌ته‌كه‌دا هه‌ردوولا زۆر به‌توندی هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتر و بایدن رایدەگەیەنێت، ترەمپ پلانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نییە و ئەمساڵیش ڤاكسین بەردەست نابێت.
جۆ بایدن كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند "تره‌مپ هیچ پلانێكی ته‌ندروستی بۆ ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای نییه و ئه‌مساڵیش ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رده‌ست نابێت كه تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
گوتیشی: "لە سەرەتایی ئەمساڵەوە كۆرۆنا بڵاوبووە، ترەمپ لێكۆڵینەوەی لەوبارەوە نەكرد و باوەڕیشی پێنەبوو، تیمێكی نەناردە ووھان لێكۆڵینەوە بكەن، شەفاف نەبوو ھیچ پلانێكیشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، دەبێ خەڵك بە پارەی خۆی خۆی بپارێزێت و چاوی لە ترەمپ نەبێت".
راشیگەیاند: "ترەمپ پێشتر بە خەڵكی دەگوت وەرزی ھاوین بێت كۆرۆنا نامێنێ، كەچی ئەوە پاییز ھاتوو دۆخەكە خراپترە، ئایا ئێستا كەسێك ھەیە ئێستا باوەڕی بە دۆریەكانی ترەمپ ھەبێت و پێی وابێت ھەفتەیەكی دیكە ڤاكسین بەردەست بێت؟، ترەمپ خۆی باوەڕی بە ماسكیش نییە".
لەبەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بوایە لەم كاتەدا ئەمەریكا وێران دەبوو، بە ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبوو.
ترەمپ گوتی: "باشترین كارمان كردووە لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، ھەموو ئامێرەكانی ئۆكسیجینمان بەردەستخست، ڤاكسینیش لە چەند ھەفتەی داھاتوو بەردەست دەبێت، بەڵام میدیاكان غەدریان لێكردوم و پشتگیری بایدن دەكەن و دژی من كاردەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا من گوێی پێنادەم".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052