سوودەکانی گێزەر بزانه‌

04.10.2020
جەماوەر نیوز

1. بەكارهێنانی ماسكی گێزەر باشترین بۆ پێستی دەمو چاو، دوو گێزەر ورد ورد بكە پاشان بیخە سەر ده‌موو چاوت، هەروەها لەگەڵ تێكەڵەیەك لە سپێنەی هێلكەو دوو دڵۆپ لە زەیتی زەیتون و پاشان بە دەمو چاوتدا دەهێنرێت بۆ ماوەی چەند دەقیقەیەك وازی لێ بهێنرێت.
2. دەتوانرێت ڕۆژانە نیو لیتر ئاوی گێزەر بخۆیتەوە وا باشترە بەیانیان پێش نان خواردن یان ئێواران دوای نان خواردن.
3. خواردنی گێزەر بە شێوەیەكی ئاسایی بەتایبەت بۆ بە ساڵاچوان سودێكی زۆری هەیەو كاریگەری لەسەر ئیشی دڵ دەكات و هەروەها دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی خرۆكەی سوری خوێن.
4. بوونی كانزاو ماددە بەهێزەكانی وەك كالیسیۆم و ترشی فولیك و سیلینیوم و پاڵپشتی بەرگری لەش، شێوەیەكی تەندروست دەدات بە قژو نینۆك.
5. به‌كارهێنانی بەردەوامی گێزەر دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گورچیلە، هەروەها ڕژێنەكان و زەرداوەكانی زیاد دەكات.
6. دەبێتە هۆی زیادكردنی بەرگری (بەتایبەتی لاو و بەساڵاچوان).
7. كاریگەری لەسەر ئەو ڤایرۆسانە زیاد دەكات كە دەبنە هۆی بەرگری نەخۆشی كوشندە ( hiv).
8. دەبێتە هۆی چارەسەرو چاكردنی برینی سووك.
9. ئەگەرەكانی تووشبون بە نەخۆشی دڵ و چەورییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە.
10. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ناهێڵێت.
11. هەستیاری كەمدەكاتەوە، چونكە (بیتا) پێست دەپارێزێت لە تیشكی خۆر.
12. هەوكردنی بەشە هەواكان كەمدەكاتەوە.
13. پەتا كەمدەكاتەوە (بەهۆی ڤیتامین (A) ەوە ڕیشاڵەكان بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە كە بەهێزتر دەبێت دژی ئەو نەخۆشیانەی زیندەوەرە وردەكان تووشی مرۆڤی دەكەن.
14. ماسولكەو ئێسك و پێست بەهێزتر دەكات.
15. دژایەتی نەخۆشی كەم خوێنی دەكات.
16. زیپكەی دەم و چاو كەم دەكاتەوە.
17. چارەسەری كزی چاو دەكات.

زۆرترین خوێندراو