محه‌مه‌د حاحی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ سالاری حەفید ده‌كات

08.10.2020
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاحی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانەوادەی شێخی نەمر و کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ سالاری حەفیدزاده‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:

بروسکەی ماتەمینی بۆ خانەوادەی شێخی نەمر و کاک ئەحمەدی شێخ، شێخ سالاری حەفیدزاده‌
‏‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‏‎بەڕێزان بنەماڵە و کەسوكاری برا و هاوڕێمان خوالێخۆشبوو کاک شێخ سالاری حەفید، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی شێخ سالار نوسەر و پارێزەر، سەرپەرشتیاری مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، مەزارگەی شێخ مەحموود و کاک ئەحمەدی شێخ مان پێگەیشت، لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی کاک شێخ سالار ین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارین.
‏‎له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی کاک شێخ سالار بە‌ به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
‏‎انا للە وانا الیە راجعون
‏‎لەگەڵ ڕێزمدا
‏‎ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲٠/۱٠/۸
گوڵەخانە