
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
د.ڕەوەند عبدالرحمن عیسی،دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕیەکانی خوێن
زۆربەمان وامانزانی یەکێک کۆڕۆنا بگرێت ئیتر ئەمرێت ، دواتر وامانزانی هاوین بێت ئیتر لەناو دەچێت ! ئێستاش لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز زۆربەی پزیشکان گومان دەبەن کەوا کۆڕۆنا ڕێژەیەکی بەرچاو ئازیزان لەیەک ئەکات ...
بەڵام بەپێی توێژینەوەکانی پێشوو لەبارەی پەتا درم و کوشندەکان مانگی 10 ترسناکترین مانگ بووە ، بەڵام سوپاس بۆ خوا جارێ مانگێکمان بە باشی گوزەر پێکرد : ئەگەرچی زۆر ئازیزیشمان لەدەستدا بەڵام هێشتا باشترە ، بۆیە ڕێنماییتان دەکەم لەم وەرزەدا ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن و دوودڵ مەبن و پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات :
1. ئەگەر تا ئەمڕۆ ماسکێکتان بەستووە بیکەن بە دوو ماسک.
2. ئەگەر کراسێکتان لەبەر کردووە بیکەن بە دووان و با سەرماتان نەبێت.
3. ئەگەر هەموو کاتژمێرێک قومێک ئاوتان خواردووە بیکەن بە دووان.
4. ئەگەر لە هاویندا خۆشتن سوودی هەبووە بەڵام لەم وەرزەدا کەسی تووشبوو بە کۆڕۆنا تا 18 ڕۆژی یەکەم با خۆی نەشوات .
5. خواردنی شۆربا و شەربەتی سرووشتی و ڕەشکە و هەنگوین دەیان دەرزی و دەرمان دێنێت .
6. ژوورەکانتان با گەرم بێت و سەرماتان نەبێت.
7. وەرزی پایز خۆی وەرزێکی کەئیبە بەڵام پێویست بە دڵەڕوکێ ناکات و وەکو ساڵان خۆی گوزەر دەکات و تەنها پشوو درێژی دەوێت ...
8. " پلازما " فریادڕەس نییە و کاریگەری لاوەکی هەیە بۆیە تەنها خۆپارێزی تاکە چەکی بەرگرییە.
9. ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ئەنفلۆنزای وەرزی بەیەکەوە بەرگری جەستەی مرۆڤ دووهێندە دادەبەزێنێت بەڵام دووهێندە کردنی وورە و خواردنی باش و پارێزی باش هەردووکی بە سەلامەتی تێدەپەڕێنی .
10. ئەگەر لە ماڵەوە بەیەک ئۆکسجین جەستەتان تێر ئۆکسجین نابێت بیکەن بە دووان .
ان شاءاللە بە خۆپارێزی و پابەندبوون ؛ وەرزی پایز دەکەینە وەرزی خەزانی کۆڕۆنا و دوا تەمەنی دەبێت .
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052