حزبی سۆسیالیست پێشوازی دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی کوردستان ده‌كات

16.11.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 16ی تشرینی دووه‌م له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مامۆستا ڕزگار غه‌فور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دكتۆر فه‌رهاد تۆفیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست پێشوازیان له‌ دەستەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی کوردستان كرد.