محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: فرسه‌ت سۆفی هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو

18.11.2020
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی د. فرسه‌ت سۆفی ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌" به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری پارێزگاری هه‌ولێر كرد و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خوالێخۆشبوو هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو، لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
محەمەد حاجی مەحموود سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەکات
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان بنەماڵەو کەسوكاری خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی د. فرسەت پیاوى هێمن و لەسەرخۆ مان پێگەیشت. كۆچکردوو هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو، لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت.
لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی د. فرسەت ین، هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و کەسوکارو هاوكارانی لە حكوومەت و پارێزگاو تەواوی خەڵكی شاری هەولێر ین‌.
له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی د. فرسەت بە‌ به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی هەموولایەکمان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲٠/۱۱/۱۸
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو