بایدن ژماره‌یه‌ی پێوانی تۆمار ده‌كات

19.11.2020
جەماوەر نیوز
ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 80 ملیۆن، كه‌ تائێستا هیچ سه‌رۆكێك له‌مێژووی ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوكات ده‌نگه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركردووه‌، چونكه‌ تائێستا هیچ كاندیدێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ژماره‌ ده‌نگه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌كۆتایی هاتنی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئاریزۆنا و جۆرجیا و ویسكۆنسن ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ردوولا زیاتر بێت و بایدن زیاتر له‌ 306 كورسی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنێت.