خه‌زعه‌لى داوای دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات

20.11.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌میندارى گشتى بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگەیاند، هه‌ڕه‌شه‌ى داهاتوى توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، داواش دەکات حکومەتی عێراق  موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کارتی بانکی و راستەوخۆ دابەش بکرێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌میندارى گشتى بزوتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌میانی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ رایگەیاند، "باسكردن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا ڕاست نییه‌ به‌ڵكو ته‌نها شه‌ڕى ده‌رونییه‌، من له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا نیم، چونكه‌ ناونیشانه‌كه‌ى دیبلۆماسییه‌، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆتایی هات به‌هۆى به‌جێ نه‌گه‌یاندنى مه‌رجه‌كانى".

زۆرترین خوێندراو