سودەکانی یەک پەرداخ شەربەتی هەنار

04.12.2020
جەماوەر نیوز

د.بینایی کامەران ، پسپۆری خۆراک.

سوده‌كانی یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی هه‌نار ڕۆژانه‌.

هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێ ژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە! 

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری د ژە هەوکردنو ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ بۆ خانەکانی لەش:
۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammation
بەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک .
۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا.
۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت.
٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ.
٥_جوان کردنی پێست و قژ ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە.
٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ.
۸_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە.
۹_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک.
۱٠_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێنو ڕێژەی ئۆکسجین لەلە شدا.
۱۱_ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت.
بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینی و کەمکردنەوەی نانو صەمونو فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت. 
باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەنار یش لە هەرکات یک بێت،باشترە بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە تا نیو کاژمێر.


زۆرترین خوێندراو