
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار پۆلیسێك كوژراوه و 33 پۆلیسیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو 5 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون بە ھۆی سەرھەڵدانەوەی پێكدادان بۆ سێیەم رۆژ لە سەریەك، لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە گۆڕەپانی حەبووبی لە ناوەڕاستی ناسرییە.
دوێنێ، پۆلیس گوللـەی راستەقینەیان بەكارھێنا بۆ رێگارتن لە كۆنترۆڵكردنەوەی گورەپانی حەبووبی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.
خۆپیشاندەران بەرەوە گۆڕەپانی حەبووبی لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە رۆیشتن بۆ ئەوەی لەوێ مان بگرن.
سەرچاوەكە وتیشی ھێزەكانی ئەمنی تەقەیان خۆپیشاندەران كرد بە مەبەستی رێگاگرتن لە چوونیان بۆ نێو گۆڕەپانی حەبووبی و كۆنترۆلكردنەوەی لە لایەن ئەو خۆپیشاندەراوەنەوە و دواتریش مانگرتن تیادا.
سەرچاوەكە ئاماژەیكردبوو، وێڕای تەقەكردن لێیان، خۆپیشاندەران توانیبوویان گۆڕەپانەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە و ئەو رێگایانەی بەرەو گۆڕەپانەكە دەچوون ھەموویان بە سووتاندنی تایەكان دایانخستن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052