جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌كات.
به گوێره‌ی بەرنامەی كار کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجونومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەستپێدەکات، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه و پێشنیازێك ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ دوو پڕۆژه یاسا ده‌كرێت، كه یه‌كێكیان پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ـە و لە 58 مادده پێکدێت.
رۆژی شەممە 9/1/2021 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسایگشتی 2021 كرد، كە قەبارەکەی زیاتر لە 164 تریلیۆن دینارە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 71 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت.