نرخی نه‌وت 57 دۆلاری تێپه‌ڕاند

13.01.2021
جەماوەر نیوز
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته‌ سه‌روو 57 دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی كانونی دووه‌می 2021‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 57 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ 53 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌وه‌ش به‌هاكه‌ی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 1% به‌رزبوه‌وه‌.