یانه‌ی ئاشتی له‌ یاریگای خۆی كشایه‌وه‌

13.01.2021
جەماوەر نیوز
یاریی نێوان هەردوو یانەی ئاشتی و سەیدسادق، لە خولی پلە یەکی کوردستان تەواونەکرا.
گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەمدا، لە یاریگای خۆی یانه‌ی ئاشتی ڕوبه‌رووی یانه‌ی سه‌یدسادق بووه، لە گێمی دووەمی یارییەکەدا یانەی ئاشتی لە یارییەکە کشایەوە، بیانووشیان بۆ کشانەوەیان ئەوەبوو کە مەترسی لەسەر گیانی یاریزانەکانیان هەیە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، بەلێدانێکی راستەوخۆ، یانەی سەیدسادق گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان گۆڵه‌كه‌ی هه‌ژمار نه‌كرد ،ئەمەش ناڕەزایەتیی هاندەران و یاریزانانی یانەی سەیدسادقی بەدوای خۆیدا هێنا .
بەهۆی دروستبونی ئاڵۆزی یارییەکە بۆ چەند خولەکێک راگیرا، دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە سەیدسادق گۆڵێکی تۆمارکرد و گێمی یەکەم کۆتاییهات.
لە سەرەتای گێمی دووەمدا یانەی ئاشتی خۆی لە یارییەکە کشاندەوە .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ