ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ه‌مه 17ی كانونی دووه‌می 2021 له گوندی گوڵه‌خانه‌وی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور شاندێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و شاندێکی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان كۆبووه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه سیاسی و ئیداری و دارایی هه‌رێم كرا و پاس له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم كرا.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژمامه‌وانیدا هه‌ڤاڵ مه‌لا لوقمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند سه‌ردانی پارتی له چوار چێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رێیه بۆلای لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌مڕۆش حزبی سۆسیالیست پێشوازی له شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هیوااترین په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبێت بۆ ئاڵه‌گۆڕی بیر و ڕا .
كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ یه‌ك لستین له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌و بایه‌ته نه‌بوته بڕیار هه‌موو حزبه‌كان پێیان باشه.
له باره‌ی لامه‌ركه‌زی كاكه‌مین نه‌جاڕ وتی وه‌ك پارتی پێمانباشه لامه‌ركه‌زی ئیداری هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێت به پارێزگاكان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پارچه پارچه كردنی كوردستاندا نین.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052