هه‌ڵبژاردن پێشوه‌ختی عێراق دواخرا

19.01.2021
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌م ئەمساڵ دواخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دوومی 2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا باسی دواخستنی هەڵبژرادنی عێراقی کرد و رایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرەتای ئەم هەفتە، لە بری 6ی حوزه‌یرانی 2021 پێشنیاریکرد هەڵبژاردنی پێشوەخت لە 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بەڕێوەبچێت.



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ