ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
تره‌مپ خاكی كوردستانی ته‌سلیمی توركیا و عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دیمانه‌یه‌كی ئێن ئارتی ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا سیاسێتێكی جێگری هه‌یه و هه‌میشه به‌رپرسانی ئه‌مریكی پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست پشتیوانیان له كورد كردووه، به‌ڵام دواتر له یادی ده‌كه‌ن، جۆ بایدن خاون پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه و مه‌له‌فی عێراقی زیاتر له 8 ساڵ لابووه.
وتیشی سه‌ركردایه‌تی كورد كاریگه‌ری هه‌یه له چۆنێتی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌مریكا و ئه‌مریكا وڵاتێكی گه‌وره‌یه و هه‌موو كێشه‌ی دونیا ڕووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، ئه‌ركه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كورد تا چه‌ند ده‌چێته پێشه‌وه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد تره‌مپ له دژی كورد بوو عه‌فرین و سرێكانی ته‌سلیمی توركیا كرد به درێژی 440 كیلۆمه‌تر و به پانایی 30 كیلۆمه‌تر خاكی كوردستانی ڕۆژئاوای ته‌سلیمی توركیا كرد و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری كوردستانی ته‌سلیمی عێراق كرد، هه‌ر كاتێك بۆی كراوه دژی كورد بووه ، هه‌روه‌ها تره‌مپ دژی خه‌ڵكی ئه‌مریكاش بووه. ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌كه‌م له‌و به‌ڵایه كه ڕزگاریان بووه.
وتیشی له‌سه‌رده‌می تره‌مپ ئه‌مریكا 300 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه و 15 ملیۆن كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و بێكاری دروست بووه و تره‌مپ ئازاری ملیار و نیوێك موسوڵمانی دوونیای داوه و قودسی ته‌سلیمی ئیسرائیل كرد، بۆیه خه‌ڵكی دونیا ڕزگاری بوو له به‌ڵایه‌ك كه به‌سه‌ریدا ده‌سوڕایه‌وه.
له باره‌ی سیاسه‌تی جۆ بایدن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدندان زۆریان كورد ده‌ناسن و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسن و هه‌نگاوی یه‌كه‌می شوێنه‌واره خراپه‌كانی تره‌مپ و هه‌نگاوی دووه‌می ئاشتییه له ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و هه‌نگای سێهه‌م كورد له‌و چوارچێوه‌دایه و كورد به‌شێكه له ستراتیژێتی ئه‌مریكا و ئومێدێك هه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی دیبلۆماسی و ڕه‌نگه پێنج زائید یه‌ك ببوژێنێته‌وه و له ئێستادا هه‌وڵی داوه كۆمه‌ڵێك بڕیاری تره‌مپ له ناو ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052