دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژێكه‌ی به‌غدا نزیكه‌ی 150 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

21.01.2021
جەماوەر نیوز

له‌ دوای دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یران له‌ به‌غدا هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌ی پێكراوه‌.

عەبدولخالق تەڵعەت، ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق راگەیاند بەپێی دوایین زانیارییەکانمان تاوەکو ئێستا 40 کوژراو و 100 بریندار هەن و گومانیش دەکرێت تەقینەوەی دیکە رووبدات.