ئەنجیلینا جولی تابلۆیه‌كی چرچڵ ده‌فرۆشێت

05.02.2021
جەماوەر نیوز
ئەنجیلینا جولی، ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاریداوە تابلۆیەکی بەناوبانگ کە «وێنستن چەرچڵ» سەرۆکی کۆچکردووی بەریتانیا کێشاویەتی بفرۆشێت.
خانەی «کرستین» بۆ فرۆشتنی کەلوپەلە دەگمەن و گرانبەهاکان رایگەیاندووە کە ئەنجیلینا جولی ئەو بڕیارەی داوەو مانگی داهاتوو تابلۆکە نمایش دەکات بۆ فرۆشتن و نرخی سەرەتایی تابلۆکەش 3.4 ملیۆن دۆلارە.
«Tower of the Koutoubia Mosque» ناوی تابلۆکەیەو پێشتر ئەنجیلینا جولی لە زیادکردنێکدا کڕیوەیەتی، مێژووی تابلۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1943 ئەوکاتەی کە هاوپەیمانان لە وڵاتی مەغریب کۆبوونەتەوەو نەخشەی تێکشکانی ئەڵمانیایان داناوە.






زۆرترین خوێندراو