ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 1ی ئاداری 2021 محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند هه‌رێم و به‌غدا قه‌ت رێكناكه‌ون ئه‌وشتانه‌ی ده‌كرێن بۆ شه‌ش مانگ تا ساڵێكه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وان نایكه‌ن و ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ئێمه نایكه‌ین، چونكه بارودۆخیان له ئێمه خراپتره و هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرێن ئارامكه‌ره‌وه و ئازاربه‌خشی كاتین، ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز رێكناكه‌ون".
وتیشی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌هه‌رشێك ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه، ئه‌گه‌ر ماڵی خۆی رێكخست هه‌مولایه‌ك ئاماده‌یه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكات.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، وتی، "به‌رله‌رێكه‌وتن ده‌بێت ماڵی كوردی یه‌كبخرێت، داهاته‌كان رێكبخرێنه‌وه، هێزه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كۆببنه‌وه و كاربكه‌ن و به‌رنامه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاشكرایكرد، "ئێمه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌بێ ده‌رگامان كراوه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌بو به‌ته‌نها به‌شداری ده‌كه‌ین، هاوپه‌یمانیش له كه‌ركوك به‌ئاسانی ناكرێت، ره‌نگه هه‌ندێك حزب پێكه‌وه بیكه‌ن، به‌ڵام هه‌موی پێكه‌وه هاوپه‌یمانێتی دروستناكه‌ن".
له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌رێم محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی هاتنی پاپا بۆ كوردستان باشه، به‌ڵام فریشته‌یه‌ك نییه هه‌موو شتێكمان بۆ بكات".
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی كارتی فشار به‌رامبه‌ر به‌غدا، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد "به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه رێكناكه‌وێت، كارتی به‌هێزمان هه‌یه و ده‌توانین به‌كاریبهێنن، ئه‌وانیش، كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، گرتنه‌وه‌ی ئاوی سه‌ده‌كان ده‌ركردنی ئاواره‌كان، كارتی ریفراندۆمیش یه‌كێكی دیكه‌یه له كارته‌كانی فشار به‌رامبه‌ر به‌غدا".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052