هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كانی له‌ به‌حرین ئه‌نجامده‌دات

12.03.2021
جەماوەر نیوز
به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمی یارییه‌ ته‌واوكراوه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌مى كیشوه‌رى ئاسیا له‌ پاڵاوتنه‌كان بۆ جامى جیهانى ساڵى 2022 له‌ مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین له‌ وه‌رزی هاوینى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌ده‌چێت .
یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا ئه‌مرۆ هه‌ینى  بریاره‌كه‌ى ده‌ركردووه‌و پاش ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌حره‌ین و ئێران دۆسیه‌یان پێشكه‌ش كرد .
عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ى پێشه‌نگى گرتووه‌و به‌ پێنج یارى خاوه‌نى 11 خاڵه‌ .