ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه نەوال سەعداوی، نوسەری دیار و بەناوبانگی میسر بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دواییكرد.
مونا حلمی، کچی نەوال سەعداوی، بڵاوی کردەوە، “ئەمڕۆ نەوال سەعداوی پسپۆڕی دەروونناسی و نوسەری دیاری میسری لەتەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوای کردووە”.
مونا حلمی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دایکی دووچاری ئاستەنگی قوتدانی خواردن بووەتەوە و ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە.
نەوال سەعداوی له 27ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٣١ لە گوندی کەفەری سەر بەشاری قلیوبیە-ی میسر لەدایکبووە و چەندین کتێب و ڕۆمانی لەسەر دەروونناسی و مافەکانی مرۆڤ و ئافره‌تان بڵاوکردووەتەوە و دەیان خەڵاتی بەناوبانگی بەهۆی بەرهەمەکانیەوە پێیبەخشراوە.
لە ساڵی ١٩٥٨ دا یەکەمین ڕۆمانی بەناوی (بیرەوەریەکانی دکتۆرەیەک) بڵاوکردەوە، و بەشێک لە بەرهەمەکانیشی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052