زیاتر له‌ ملیۆنێك ڤاكسین ده‌گاته‌ عێراق

18.04.2021
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند له‌ مانگه‌دا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ملیۆنێك و (300) هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند "رۆژانه‌ سه‌دان هاووڵاتی له‌ بنه‌كه‌كانی ته‌ندروستی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ‌ده‌كوترێن، له‌پێناو خۆپاریزیان له‌ په‌تای كۆرۆنا".
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا (215) هه‌زار هاووڵاتی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون.
ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته‌ عێراق، كه‌ بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و (300) هه‌زار ژه‌می ڤاكسینی كۆڤاكسه‌، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گه‌یشتنی هه‌فتانه‌ی هه‌ردوو ڤاكسینی فایزه‌ر و سیۆنۆفارم.