نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ 74 دۆلار

19.04.2021
جەماوەر نیوز
رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد ئه‌و یه‌ده‌گه‌ نه‌وته‌ى عه‌مبار كرابوو له‌ جیهاندا له‌كاتى په‌تاى كۆرۆنادا كه‌میكردوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ له‌ نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵدا نرخى نه‌وت به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.
رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌ جیهاندا ئه‌و یه‌ده‌گى نه‌وته‌ى له‌ جیهاندا به‌تایبه‌تى ئابورییه‌ گه‌وره‌كانى جیهان عه‌مبار كرابوو كه‌می كردوه‌ و به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى رابردودا نرخى نه‌وت له‌ جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌روو 67 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ له‌ نیوه‌ى دوه‌مى ئه‌مساڵدا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو ده‌گاته‌ 74 دۆلار.