موچه‌ی مانگی نیسان به لێبڕینه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت

20.04.2021
جەماوەر نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای لە گەنجینەکان کردووە کە لیستی مووچە بە لێبڕینی 21٪ ئامادە بکەن. 

خه‌رجكردنی مووجه‌ی مانگی ٢٠٢١/٤ به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمینی مانگی ٢٠٢١/٣ به‌ برینی رێژه‌ی ٢١% وه‌ رێژه‌ی ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان تكایه‌ كۆی خه‌رجی مووجه‌كان به‌ پێی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ یه‌ك لیست بۆمان ره‌وانه‌ بكه‌ن.