له‌ قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ ئه‌نجامده‌درێت

28.04.2021
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور بڵاویكرده‌وه‌ دوای ڕاوێژو کۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لەسەر داخوازیی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (7931) لە 2020/11/29 دا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە نوسراوی ژمارە(2557) لە2021/2/25 و ڕەزامەندیی درا، لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (22) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی (٤) پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی، وەک قۆناغی یەکەم.
وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە 5/11/٣٠٢٣ لە 2021/4/25 دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراوانەی ڕەزامەندییان لەسەر درابوو؛ پەسەندکرد.
سوپاسی هەموو ئەو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە پشتیوانی داخوازییەکانی قه زاكه‌مان بوون به تایبه‌ت به‌ڕێز پارێزگار و به‌شی پلان دانان و وه‌زاره‌تی پلان دانان که له لایه‌ن به‌ڕێز رزگارغفور،قایمقامی شاره‌زووره‌وه داواکرا به نوسراوی فه‌رمی.
پڕۆژەکان له سنورى قه‌زاى شاره‌زور بریتین لە:
١/ نوژه‌نکردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاری بۆ 7 باڵه‌خانه‌ی نبشته‌جێبون له ناوه‌ندی قه‌زاکه‌مان.
۲/ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێك بۆ وه‌رگرتنی (گه‌نم)دانه‌ویڵه له جوتیاران
۳/ ڕاکیشان و ته واوكردنی تۆڕی ئاوى گوندی کانی میل .