ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاریكرا

29.04.2021
جەماوەر نیوز

پەیمانگای گەردونناسی میسری ئاشکرایکرد، مانگی شەوال بەتەواوەتی لە کاتژمێر نۆی شەوی ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوو نوێدەبێتەوە و بەوەش مانگی رەمەزان ٣٠ رۆژ دەبێت و جەژن دەکەوێتە رێکەوتی ١٣ی ئایاری ئەمساڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە29ی نیسانی 2021 پەیمانگای گەردونناسی میسری رایگەیاند، مانگی شەوال لەشەوی ١٢ی ئایاردا بەدیدەکرێت و رۆژی دواتر دەبێتە جەژنی رەمەزان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ کە ١٤٤٢ی کۆچییە، ٣٥٥ رۆژە و کۆتا رۆژی ئەمساڵ لە ١٠ی مانگی ئابدایە.


زۆرترین خوێندراو