
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سۆران حه‌سه‌ن، جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ئامار و هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌تی جه‌ماوه‌رنیوزدا ڕایگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حزبی سۆسیالیست له شه‌ش پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات .
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كرد حزبی سۆسیالیست بڕوای ته‌واوی به " كوردایه‌تییه تا حزبایه‌تی" به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان، چونكه ڕۆژانه ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی لێیه به‌جۆره‌ها شێواز دژایه‌تی ده‌كرێن و هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌درێت.
*حزبی سۆسیالیست بۆچی به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات؟
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به باوه‌ڕی ته‌واوی خۆیه‌وه به بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌شداری سه‌رجه‌م پرۆسه دیموكراسیه‌كانی عێراق و كوردستانی كردووه و به‌رده‌وامیشه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ش كه به فشاری شه‌قامی عێراقی و له‌لایه‌ن كابینه‌كه‌ی كازمییه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا حزبی سۆسیالیست پێی باش بوو له‌وناوچانه‌ی كه كوردی لێیه‌و كاریگه‌رییان هه‌یه ، كورد به یه‌كده‌نگی و یه‌ك لیستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات له‌پێناو نه‌فه‌وتانی ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه، بێگومان عه‌ره‌ب به (سوننه‌و شیعه‌وه) هه‌رچیه‌كیان پێبكرێت له‌دژی كورد ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌ڵام وا دیاره هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و ناوچانه هه‌ر به بیری ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه ده‌ڕواننه بابه‌ته‌كه‌و لایان گرنگ نییه كورد ده‌نگه‌كانی په‌رته‌وازه ده‌بن یان نا، هه‌ر بۆیه حزبی سۆسیالیست له‌دوای هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی یه‌ك لیستی هاوبه‌شی كوردستانی، بێ ئه‌نجام مایه‌وه بڕیاریدا به‌ته‌نها به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكات.
*حزبی سۆسیالیست له چه‌ند پارێزگا به‌ربژێری ده‌بێت و ئه‌و پارێزگایانه كامانه‌ن؟
سیسته‌می ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر جیاوازتره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ، قه‌واره‌و لیست نه‌ماوه و ته‌نها ناوی كاندید ده‌بینرێت ،ئه‌ویش له‌كاتێكدایه عێراق كراوه‌ته 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌له ڕابردوودا 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بووه، به‌مه‌ش ده‌نگه‌كان له‌یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه‌و چانسی ژمارەیەک حزب و هێزی سیاسی كه‌متر ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مانی، به‌پێی بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست بڕیاردرا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك) له‌گه‌ڵ سێ پارێزگای ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ( كه‌ركوك و موسڵ و دیالی) حزبی سۆسیالیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره له 10 ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ك یه‌كه‌م لیست و پارتی سیاسی كوردستانی كاندیده‌كانی خۆی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماركرد كه ژماره‌یان 21 كاندیده.
*ئایا حزبی سۆسیالیست هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێكی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وپارتانه‌ی كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به كاندیدانی حزبی سۆسیالیست بده‌ن؟
له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند پارت و حزبێكی كوردستانی به‌جیا سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كردووه‌و ڕایانگه‌یاندووه وه‌ك پشتیوانییه‌ك له حزبی سۆسیالیست پشتیوانی له كاندیده‌كانی حزبی سۆسیالیست ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن به ده‌نگده‌رانیان بڵێن ده‌نگیان پێبده‌ن ، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی فه‌رمی واژو نه‌كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
*ئایا حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیدا بوو بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان؟ به‌م دۆخه‌ی ئێستا كورد كورسی له ده‌ست ده‌دات له‌و ناوچانه؟
له بنه‌ڕه‌تتدا گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ ته‌صفیه‌كردنی چه‌ند هێز و حزبێكی سیاسییه لهگۆڕهپانهكهو زیاتر قه‌ڵه‌وكردنی حزبه باڵاده‌ست و فهرماڕهواكانه ، به‌دڵنیاییه‌وه حزبی سۆسیالیست چ به په‌یامی گشتگیری خۆی، چ له‌كۆبونه‌وه دوو قۆڵی و كۆبونه‌وه فراوانه‌كاندا، دوپاتیكردۆته‌وه له پێكهێنانی یه‌ك هه‌ڵوێستی كوردی به‌تایبه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد له‌و ناوچانه. بێگومان به‌م دۆخه ئاڵۆزه‌و به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كورد كورسییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه كه هیوادارین واده‌رنه‌چێت. حزبی سۆسیالیست بڕوای ته‌واوی به (كوردایه‌تییه تا حزبایه‌تی) به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان، چونكه ڕۆژانه ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی لێیه به‌جۆره‌ها شێواز دژایه‌تی ده‌كرێن و هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌درێت وه‌ك چۆن له ڕابردوودا (ته‌بعیس و ته‌رحیل و ته‌عریب) ده‌كرا ئێستاش هه‌مان عه‌قڵیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
*چۆن پێگه‌ی كورد له عێراق به‌هێز ده‌بێت؟
ئێمه پێمانوایه پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان فراوانتر بیر بكه‌نه‌وه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا و به شێوازێك سوننه و شیعه‌ی عێراقی تێبگه‌یه‌نن كه پێویسته وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن نه‌ك به‌ژماره‌ی كورسییه‌كانی، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد ببێته 80 كورسیش كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسی ببێته پێوه‌ر به‌تایبه‌ت له‌پرسه چاره‌نوسسازه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی به فیدرالیه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، وه پێویستیشه كورد هه‌وڵی جددی بۆ سه‌ندنی مافه نه‌دراوه‌كانی بدات له به‌غدا نه‌ك سه‌رقاڵبن به كێبڕكێ ی حزبیانه و سیاسییانه‌ی نێوان خۆیانه‌وه.
له‌كۆتاییدا داواده‌كه‌م له جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه كاندیده‌كانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تیایدا خۆیان به‌ربژێر كردووه متمانه‌یان پێبكه‌ن و ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به‌و كاندیدانه كه دڵنیام په‌شیمان نابن له هه‌ڵبژاردنیان. وه هیواداریشین هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌بچێت كه‌مترین خروقات و ده‌ستوه‌ردان و ساخنهكاری تیادابێت و دوور بێت له‌و ته‌زویره ڕێكخراوانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌نجامدران.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052