نرخی نه‌وت له‌ سه‌روی 67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

04.05.2021
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5 ئایاری 2021 نرخەکانی نەوت بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵا ستراتیژییە بەرزبووەوە، بەڵام دواتر بۆ ئاستی خۆی دابەزییەوە.
بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بەرەو کرانەوە دەڕۆن و لە ئەوروپاش تا رادەیەک قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیراوە و چەندین وڵاتی وەک ئیتاڵیا بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیان کردووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ  نرخی نەوتی برێنت 14 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێک بە 67 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا بە 64 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. دواتر بەرمیلێک برێنت بۆ 67 دۆلار و 40 سەنت دابەزی و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش بۆ 64 دۆلار و 30 سەنت دابەزی. 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ