وه‌زیرێك ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

04.05.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری تەندروستی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی مستەفا کازمى کرد.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ سێ شەممە مستەفا کازمی ،سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی کابینەکەی پەسەند کرد.
ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هێناوە بە هەڵپەساردنى کارکردنى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرى تەندروستى بەغدا.
هەروەها  سزای لەسەرکارلادانی بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەر و جێگری کارگێڕیی نەخۆشخانەی (ئیبنوخەتیب) و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەرکرد. 

زۆرترین خوێندراو