چین كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی مووشەکەکەی ڕاگه‌یاند

09.05.2021
جەماوەر نیوز
نووسینگەی ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمانی چینی ناسراو بە CMS رایگەیاند، دوای ئەوەی مووشەکە لە کۆنترۆڵدەرچووەکە چووەتە نێو بەرگەهەوای زەوییەوە بەشێکی زۆری لەنێوچووە و پاشماوەکەیشی لە زەریای هیندی و لەنزیک ماڵدیڤ کەوتووەتەخوارەوە. 
نووسینگە چینییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پارچەکانی مووشەکەکە لە کاتژمێر 5:24 خولەک بەکاتی هەولێر کەوتووەتەخوارەوە. 
هاوکات ناوەندی چاودێریی خزمەتگوزاریی Space-Track کە داتاکانی سوپای ئەمریکا بەکاردەهێنێت، زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە. لە تویتێکدا نووسیویەتی "هەموو ئەوانەی بەدوای هەواڵی مووشەکی LongMarch5Bـەوەن، دەتوانن پشوو بدەن. مووشەکەکە کەوتووەتەخوارەوە."
چین لە 29ـی نیساندا مووشەکەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان نارد.  وانگ وینبین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "لە 29ـی نیساندا مووشەکی لۆنگ مارچ 5 بی 12 بەسەرکەوتوویی گەیشتە وێستگەی بۆشایی ئاسمان." 

زۆرترین خوێندراو