ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئیدانه‌ی ئه‌و جوره ڕه‌شه كوژیه ده‌كه‌ین له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێت به‌تایبه‌ت گه‌لی سته‌ملێكراوی (فه‌له‌ستین)، چونكه هیچ گەلێک هێندەی گەلی کورد هەست بە ئازاری کۆمەڵکوژی و داگیرکاری ناکات و هەردوولامان بوینەتە قوربانی دڕندەیی دووژمنان".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:
حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان ئیدانه‌ی كۆمەڵكوژیكردنی گەلی فه‌له‌ستین ده‌كات.
بەداخەوە جاریكی تر ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕوی شه‌ڕوو توندوتیژی بۆته‌وه و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش گه‌لانی سته‌ملیكراوی ناوچه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین و ڕووده‌دات له كۆمه‌ڵكوژی و كوشتاری گه‌لی فه‌له‌ستین ئارامی و ئاسایشی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان و ئاینه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خستوته مه‌ترسی،بۆیه ئیدانه‌ی ئه‌و جوره ڕه‌شه كوژیه ده‌كه‌ین له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكرێت به‌تایبه‌ت گه‌لی سته‌ملێكراوی (فه‌له‌ستین)، چونكه هیچ گەلێک هێندەی گەلی کورد هەست بە ئازاری کۆمەڵکوژی و داگیرکاری ناکات و هەردوولامان بوینەتە قوربانی دڕندەیی دووژمنان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش هه‌میشه بێده‌نگ بووه له‌ئاست ئه‌و هه‌موو سته‌م و تاوانكارییه، بویه هیوادارین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌م گه‌لی فه‌له‌ستینه‌وه بین و ئه‌و كوشتاره و ڕه‌شه‌كوژییه ڕابگرن و دریژه به ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان بده‌ن و نه‌هێڵن ئه‌م جوره تاوانكاریانه‌ی كه دژ بە مرۆڤایەتییە به‌رده‌وام بێت.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
12ی ئایاری 2021
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052