مانگی داھاتوو ماددەی خۆراکی زیادکراو به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت

25.05.2021
جەماوەر نیوز

چاوەڕوان دەکرێت مانگی داھاتوو ماددە خۆراکییە زیادکراوەکان بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی راگەیاند، چاوەڕوان دەکەن مانگی داھاتوو ئەو بەشە خۆراکانەی کە زیادکراون بگەن بەدەستیان و دابەشبکرێن بەسەر ھاوڵاتیاندا. 

مانگی رابردوو، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان پەسەندکردووە، کە دۆشاوی تەماتە و بابەتی پاقلەمەنی لەخۆدەگرێت وێڕای چوار ماددە سەرەکییەکانی دیکە کە پێکدێن لە شەکر، رۆنی زەیت، ئارد و برنج، بەوەش ژمارەی ماددە خۆراکییەکان دەبێتە نۆ ماددە. 


زۆرترین خوێندراو