به‌رازیل درێژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌دات

09.06.2021
جەماوەر نیوز
هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بۆ هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور، شەشەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا.
بەرازیل لە شەشەم یاریی پاڵاوتنەکاندا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای یارییکرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
ئەمە یەکەم بردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیلە لە دوای 36 ساڵ لەنێو خاکی پاراگوای، بەبردنەوەی یارییەکە هەڵبژاردەکە لە کۆی 6 یارییدا بووە خاوەنی 6 بردنەوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوورە، 16 گۆڵ لەلایەن یاریزانانی سیلیساو تۆمارکراون و تەنیا دوو گۆڵیان لێکراوە.
بەبردنەوەی یاریی شەشەم لەسەریەک بەرازیل ریکۆردەکەی ساڵی 1970ـی یەکسانکردەوە، کە ئەو کاتیش لە پاڵاوتنەکاندا 6 یاریی لەدوای یەکی بردبووە.

زۆرترین خوێندراو