هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

10.06.2021
جەماوەر نیوز
درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند "دوای ئەوەی سێ موشەک ئاراستەی بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین کران و زیانی گیانی و مادییان لێنەکەوتەوە، لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، یەکێکییان لەلایەن سیستمی دژە مووشەکی، لە ئاسمان تەقێنراوەتەوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون".
لە بەیاننامەکەی شانەى راگەیاندنى ئەمنى، جەخت لەسەر هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هەموو ئەوانە کراوەتەوە، کە یاری بە ئارامی و سەقامگیری عێراق دەکەن.

زۆرترین خوێندراو