وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بەشە خۆراکی مانگانە بۆ ھەر تاکێک دیاریده‌كات

10.06.2021
جەماوەر نیوز
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەڵێت:بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایانگەیاندوە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.
-بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هەر کەسێک لەمەودوا بەشەخۆراک بەم شێوەیەی لای خوارەوە دابەشدەکرێت لە هەمو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە:
١-برنج (٣) کیلۆ
٢-شەکر (١) کیلۆ
٣-زەیت (١) لتر
٤-دۆشاوی تەماتە (٤٠٠) گرام
٥-باقلەمەنی (١) کیلۆ (فاسۆلیاو نیسک و نۆک)
٦-ئارد (٩) کیلۆ

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ