محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌كات

11.06.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی11ی حوزه‌یرانی 2021 له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پێشوازیان له‌ شاندێكی باڵای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌ ) كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو زه‌ینه‌ب مصطفى هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی گشتی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌ كرا و ڕۆڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی و یه‌ك گوتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕه‌چاوكردنی دۆخی هاوڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان و ڕێگری له‌ شه‌ڕی ناوخۆ و پاراستنی مافی گه‌له‌كه‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
لای خۆیه‌وه‌ زه‌ینه‌ب مصطفى سوپاسی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ و به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ ڕۆڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی و ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كان.

زۆرترین خوێندراو