جەماوەر نیوز
پێوه‌رى زیره‌ک ئێستا بووه‌ته یه‌کێک له پڕۆژه ستراتیژییه‌کانى حکومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان تا پێش به‌و بهفیڕۆدانهى وزه‌ى کاره‌بایه بگیردرێت که ده‌گوترێت ڕێژه‌که‌ى له سه‌رووى ٣٠%ـى کاره‌باى کوردستانه، واته زیاتر له ٧٥٠ مێگاوات.
ماڵپه‌ڕى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له زارى پڕۆگرامساز "عه‌لى ئیسماعیل عه‌بدولغه‌نی" ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌ک و سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک چه‌ند زانیارییه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه :

* ژماره و تێچووى پێوه‌رى زیره‌ک:
پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له کۆتایى ساڵى ٢٠١٧ى زایینى بڕیارى له‌سه‌ر درا و ده‌ست به جێبه‌جێکردنى کرا و تا ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى نزیکه‌ى ٢٥٢٦١٧ هاوبه‌ش ئه‌م پێوه‌ره‌یان بۆ به‌سترا و دواى ئه‌وه‌ش هه‌م پڕۆسه‌ى به‌ستنى پێوه‌ره‌که خێراتر کرا و هه‌میش ڕاسته‌خۆ خرایه ئیش له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌کان و ئێستا زیاتر له ٦٦٣٦٦٥ هاوبه‌ش پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ به‌ستراوه و بڕیار وایه تا کۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو هاوبه‌شانى کاره‌با پێوه‌ره‌که‌یان بۆ ببه‌سترێت که سه‌رجه‌م ملیۆنێک و ٤٨٠ هه‌زار هاوبه‌شن له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، چونکه حه‌فتانه شه‌ش ڕۆژ و هه‌ر ڕۆژه‌ى له به‌یانییه‌وه تا کاتژمێر ٤ى عه‌سر کارى تێدا ده‌کرێت.
له پێوه‌رى زیره‌ک دوو فه‌یس کاره‌با ده‌به‌سترێت بۆ هاوبه‌شان له هه‌رێم که بڕى یه‌که‌میان ٤٠ ئه‌مپێره که زۆرترین هاوبه‌ش ئه‌م بڕه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت و بڕى دووه‌میش نزیکه‌ى ٩٠ ئه‌مپێره. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ر ماڵێکى ئاسایى پێویستى به ٢٥ ئه‌مپێر هه‌یه.
تێچووى ئه‌م پێوه‌ره زیره‌که به بۆرد و پێوه‌ر و وایه‌ر و هێزى کاره‌وه هه‌مووى له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه که تێچووى به‌ستنى پێوه‌ره‌که بۆ هه‌ر هاوبه‌شێک نزیکه‌ى ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریکى تێده‌چێت که سه‌رجه‌م ده‌کاته نزیکه‌ى ملیۆنێک و نیو دۆلار بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که و له‌گه‌ڵ به‌ستن و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و سیانه‌کردنى ده‌کاته نزیک ٢٠٠ دۆلارى ئه‌مریکى، له به‌رامبه‌ردا هیچ بڕه تێچوویه‌ک نه‌خراوه‌ته سه‌ر شانى هاووڵاتیانى کوردستان.
* سووده‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک:
پێوه‌رى زیره‌ک چه‌ندین سوودى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و خودى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت که هۆکاره بۆ کۆنتڕۆڵکردن و باشترکردنى دۆخى کاره‌با که ده‌کرێت له‌مانه‌ى خواره‌وه‌دا کورتیان بکه‌ینه‌وه:
ـ ڕێژه‌ى به‌فیرۆدانى وزه‌ى کاره‌با که‌م ده‌بێته‌وه.
ـ ڕێژه‌ى کاره‌باى نیشتمانى بۆ هاووڵاتیان زیاد ده‌کات.
ـ بێ و نرخى کاره‌باى مولیده ئه‌هلییه‌کان، که‌متر ده‌بێته‌وه.
ـ که‌مى به‌کارهێنانى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کانیش هۆکاره بۆ کهمترپیسبوونى ژینگه و که‌مى ژاوه‌ژاو.
ـ نه‌مانى مه‌ترسى له‌سه‌ر سووتانى که‌ره‌سته کاره‌باییه‌کانى هاوبه‌شان، چونکه کاره‌باى نیشتمانى ٢٤٠٠ ڤۆڵتیه‌یه که‌چى موه‌لیده ١٧٩ بۆ ١٨٠ ڤۆڵتیه‌یه و که‌ره‌سته کاره‌بایى و ئه‌لیکترۆنییه‌کانیش له‌سه‌ر ڤۆڵتیهیهکى دیاریکراون و به‌م پێوه‌ره ئه‌م مه‌ترسییه دهڕهوهێتهوه.
ـ کۆنتڕۆڵکردنى ته‌زووى کاره‌با و نه‌مانى به‌رز و نزمى ئه‌و تهزوویه که مه‌ترسییه له‌سه‌ر هاوبه‌شان.
ـ پهیدابوونهوهى متمانه به کاره‌باى نیشتمانى له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
ـ خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌کان له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و ههراساننهکردنیان.
ـ که‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رپێچى له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
ـ دروستبوونى دادپه‌روه‌رى له دابه‌شکردنى وزه‌ى کاره‌با.
ـ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ هاوبه‌شان تا خۆیان کۆنتڕۆڵى کاره‌باى ماڵه‌کانیان بکه‌ن.
ـ دانانى ده‌زگایه‌کى تایبه‌ت له نێو ماڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتى کاره‌با به کارت به کار بهێنێت و کۆنتڕۆڵى زۆر و که‌مى به‌کارهێنانه‌که‌ى بکات.
ـ پسووله‌ى پێدانى به‌هاى کاره‌باکه به ڕێکوپێکى و بێ دواکه‌وتن و به‌مه‌ش قه‌رز و پاره و قورسایى له‌سه‌ر هاوبه‌شان کۆ نابێته‌وه.

* تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک:
١. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک، ئه‌وه‌یه که هاووڵاتى و هاوبه‌شى کاره‌با ئاگادار ده‌کاته‌وه له زیاده‌ڕۆیى و بارقورسى به‌کارهێنانى وزه‌ى کاره‌باى نیشتمانى. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێکى سینگڵ فه‌یس به نموونه وه‌ربگرین که ٤٠ ئه‌مپێر کاره‌باى هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوبه‌شه له‌و بڕه ئه‌مپێره زیاتر به کار بهێنێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ره زیره‌که‌که‌ى نێو بۆردى دارتێله‌که بۆ ماوه‌ى ٢٥٠ چرکه کاره‌با له هاوبه‌شه‌که ده‌کوژێنێته‌وه، به‌مه‌ش ئاگادارى ده‌کاته‌وه که به کوژاندنه‌وه‌ى که‌ره‌سته زیاده‌کان بارگرانى کاره‌باکه‌ى که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌که گوێى نه‌دایێ، ئه‌وا دوو جارى دیکه به هه‌مان شێوه‌یه و له جارى سێیه‌م کاره‌باکه بۆ ماوه‌ى زیاتر له ١٥ خووله‌ک له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌که ده‌کوژێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتر ئاگادارکردنه‌وه‌که ١٥٠ چرکه بوو بۆ جارى یه‌که‌م و چوار جاریش ئاگادار ده‌کرایه‌وه و چواره‌م جار بۆ ماوه‌ى ٤٥ خووله‌کى له‌سه‌رى ده‌کوژانده‌وه.
٢. تایبه‌تمه‌ندییه‌کى دیکه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک ئه‌وه‌یه که تواناى کۆنتڕۆلکردن و سنووردارکردنى کاره‌با له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه هه‌یه.
٣. تواناى خوێندنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌کارهێنراوى هاوبه‌شه‌کانى له هه‌ر خووله‌کێ: جارێک هه‌یه، واته ڕۆژانه ده‌توانێت ٤٨ جار وزه‌ى به‌کارهێنراوى کاره‌باى هاوبه‌شه‌کان بخوێنێته‌وه.
٤. تواناى هه‌یه به کارت بکرێت و هاوبه‌شه‌کان به پریپهى وزه‌ى کاره‌با بکڕن و کۆنتڕۆڵکردنى به‌کارهێنانه‌که‌ى له ماڵه‌که‌ى خۆیان دابنێن.
٥. تواناى کۆنتڕۆڵکردنى محاویله‌ى هه‌یه که نه‌هێڵێت بسووتێت. بۆ نموونه له پارێزگاى هه‌ولێر ٤٤ هه‌زار محاویله هه‌یه که له ڕاستیدا به‌شى هه‌موو عێراق ده‌کات که‌چى هێشتاش مه‌حاویله ده‌سووتێت چونکه توانایاى ٤٠٠ که‌ى.ڤى ـیه و له‌مه زیاتر پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌که‌وێته سه‌ر و ده‌سووتێن، به‌ڵام ئێستا پێوه‌رى زیره‌ک ئه‌مه کۆنتڕۆڵ ده‌کات و ناهێڵێت بگاته ئه‌و ئاسته تا محاویله‌که نه‌سووتێت.
٦. هێزى کارى زیاده ناهێڵێت، واته نزیکه‌ى ٧٥%ى هێزى کار که له که‌رتى کاره‌با که‌م ده‌کاته‌وه و ده‌توانرێت ئه‌م هێزه له شوێنى دیکه و بۆ مه‌به‌ستى دیکه به‌کار بهێنرێته‌وه.
٧. له ڕێگه‌ى سیسته‌مى ciu ده‌توانرێت هه‌موو زانیاریى هاوبه‌شه‌که ده‌ست بخرێت و کارتى بۆ داخڵ بکرێت.
٨. سه‌رپێچى ناهێڵێت. ئێستا ٨٠%ى سه‌رپێچییه‌کان له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و به بوونى پێوه‌رى زیره‌ک ئه‌م سه‌رپێچییانه ناهێڵدرێت و ڕاسته‌وخۆ ئاشکرا ده‌کرێت و به‌مه‌ش سزا دانراوه بۆ هه‌ر که‌سێک که سه‌رپێچى بکات، که له سه‌رووى ٥٠٠ هه‌زار دیناره‌وه‌یه.
* بڕى تێچوى خه‌رجى کاره‌با :
بڕى خه‌رجى و تێچووى کاره‌با ٧٥%ى له ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه و ته‌نیا ٢٥% ى تێچووى کاره‌با له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێته‌وه.
واته هه‌ر یه‌ک کیلۆ وات به ٧١ دیناره و حکومه‌ت ٥٤ دینارى له‌سه‌ره و له مانگى سێشه‌وه کاره‌با گران بوو، چونکه به‌هاى دۆلار گران بووه و ٢٠%ى هاتووه‌ته سه‌ر و ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم به زه‌ره‌ر و نیوه قیمه‌ت کاره‌با ده‌فرۆشێت.
* خوێندنه‌وه‌ى کاره‌باى لهلهڕێگاى پێوه‌رى زیره‌که‌وه:
به به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک و به‌کارخستنى له‌و شوێنانه‌ى که به‌ستراوه، گله‌یى و له لایه‌ن هه‌ندێک میدیاوه ئه‌م گله‌ییانه بێ به‌دواداچوون گه‌وره کرانه‌وه و وه‌ک بانگهشهیهکى نه‌رێنى دژ به حکومه‌ت به‌کار هێنران. بۆ نموونه ده‌گوترا پاره‌یه‌کى زۆر بۆ هاوبه‌شه‌کان هاتووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌و پاره‌یه چییه و چۆنه.
خوێندنه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى، جاران ساڵانه جارێک یا دووجار بۆ هاوبه‌شه‌کان ده‌کرا ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه له ماڵه‌وه بوونایه و یا چووبان بڕى تێچووى ساڵه‌که‌یان دابوایه که به‌داخه‌وه زۆرێک له هاووڵاتیان پاره‌که‌یان نه‌ده‌دا و به‌م شێوه‌یه کۆ ده‌بووه‌وه تا له کاتى فرۆشتن و به‌ناوکردن و مامه‌ڵه‌ى بازرگانى به ماڵه‌که ناچار ده‌بوون بڕى پاره‌که ساف بکه‌ن.
پێوه‌رى زیره‌ک هه‌رچه‌نده ڕۆژانه نزیکه‌ى ٢٤ جار ده‌توانێت کاره‌باى به‌کارهێنراوى هاوبه‌شه‌کانى بخوێنێته‌وه، ڕاپۆرتى مانگانه‌ش ڕاسته‌وخۆ له وه‌زاره‌تى کاره‌با ده‌رده‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر هاووڵاتى پاره‌که‌ى نه‌دات ئه‌وا کاره‌باکه‌ى له‌سه‌ر ده‌کوژێنرێته‌وه. بۆیه به به‌ستنى ئه‌و پێوه‌رانه، ڕاسته‌وخۆ پاره‌ى نهدراوهى ساڵانى پێشووى هاوبهشهکانیشى خوێنده‌وه، واته ئه‌و پاره‌یه‌ى که ساڵانى پێشوو هاووڵاتى نه‌یداوه ئێستا پێوه‌رى زیره‌ک خوێندوویه‌تییه‌وه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتى ئه‌وه‌ش بدات، بۆیه ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه هۆکار بوو بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتى گله‌یى بکات.