كازمی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات

16.07.2021
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ مسته‌فا كازمی،‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دیاریکردنی وادە و میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا له‌ عێراق، سەردانی واشنتن بکان.
حوسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەك بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق، مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە سەردانی واشنتن دەکات.
ناوبراو وتشی: بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا كازمی لەگەڵ ئیدارەی ئەو وڵاتە تاوتوێی پرسی کشانەوەی ئەو هێزانە بکات و ئاشكراشیكرد، جگە لە ئەمه‌ریکا کازمی سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژئاوا دەکات.
حسێن عه‌لاوی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد رۆژی پێنج شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ برێت مەکگۆرك، هەماهەنگکاری ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کۆبووەوه‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ