محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: هه‌ڵبژاردن له‌ مانگی 10 ئه‌نجامنادرێت

20.07.2021
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ دیدارێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی جه‌ماوه‌ری كوردستان ڕایگه‌یاند به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزبایی له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پیشمه‌رگه‌ و له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ میلله‌ته‌كان به‌ خۆشی به‌ڕێبكات و هیوادرام حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕێك له‌ میلله‌ته‌كه‌مان بداته‌وه‌ و دڵی میلله‌ته‌كه‌مان زیاتر خۆش بكات و گرنگه‌ حكومه‌ت لێبوردنێك بۆ به‌ندكراوان ده‌ربكات و به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ قه‌زیه‌ی قورسیان له‌سه‌ر نییه‌ و هه‌تا په‌رله‌مانیش پێویسته‌ یاسایه‌ك ده‌ربكات له‌ هه‌موو بونه‌كاندا لێبوردن ده‌ربكرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ دوای ڕوخانی سه‌دام و ناتوانێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات ئێستا دانانی سه‌رۆك وه‌زیران پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌، خۆی به‌ پێی ده‌ستوور ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌بێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت و ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ یه‌ك په‌رله‌مانتاری نییه‌ و وه‌زیره‌كان هی حزبه‌كانه‌ و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت لای ده‌به‌ن، بۆیه‌ پێموایه‌ حكومه‌ت له‌ عێراقدا نییه‌ و بینیتان چونه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌ك كه‌سی گرتبوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقی یه‌ك كه‌سی له‌ حه‌شدی شه‌عبی گرت چونی سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا پێیان به‌ردا ڕه‌نگه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیان بگرتایه‌ یان بیانكوشتایه‌ ، واته‌ ئه‌مه‌ وڵات نییه‌ و هه‌ركه‌س بۆخۆیه‌تی و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك له‌ عێراقدا نییه‌ و له‌ باره‌ی هه‌ڵبژارد من پیوانییه‌ له‌ مانگی 10 هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌م كه‌ره‌سته‌ی ئێستا و ئایا 329 په‌رله‌مانتار ڕێكده‌كه‌ون خۆیان حه‌ل ده‌بكه‌ن؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی له‌ سیسته‌می عێراقیدا تێدا نییه‌ حكومه‌ت به‌ ده‌بابه‌ی ئه‌مریكی و به‌ سوپای عێراقی پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بكات بۆ نمونه‌ كه‌سێكی وه‌ك عه‌بادی له‌ دوای سه‌دام ته‌نها كه‌سێك بوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد ئێستا ده‌بینم له‌ كوردستان پێشوازی ده‌كرێت حه‌قه‌ ئه‌وه‌ به‌رد باران بكرێت به‌ڕاستی زۆر له‌نگییه‌ بۆ هێزه‌ سیاسییه‌كان پێشوازی له‌ كه‌سێكی وه‌ك عه‌بادی ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كازمی لاوازترین سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ له‌ عێراقدا به‌داخه‌وه‌ هێشتا نه‌بووه‌ سه‌رۆك وه‌زیران كورد پشتیوانی لێكرد.