ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دیدارێكی كه‌ناڵی ڕووداو ڕایگه‌یاند له باره‌ی ناردنی 200ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم ڕایگه‌یاند ئه‌وه ڕێكه‌وتن نییه له نێوان هه‌رێم به‌غدا، چونكه تائێستا حكومه‌تی عێراق ناڵێت ئێمه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرین هه‌تا سه‌رۆك وه‌زیران خۆی په‌شیمان بووه وتی ئه‌وه بودجه نییه و یارمهتێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم بتوانێت موچه بدات.
وتیشی سه‌ره‌تا داوای 850 ملیار دینار ده‌كرا بووبه 450 ملیار دواتر بوو به 320 ملیار هه‌روه‌ها بووبه 200 ملیار ، 200 ملیاره‌كه بوو به 180 ملیار دینار بۆ كوردستان هاتووه ئه‌مه بودجه نییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناردنه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌بوو وه‌ڤدێكی لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئیرانی كرد دوای ئه‌وه پاره‌كه گه‌شته هه‌رێم.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد گه‌ر داهاتی كوردستان ڕێكبخرێت و كۆبكرێته‌وه موچه‌ی هه‌رێم ئه‌توانرێت موچه‌ی لیبدرێت و به‌شی خزمه‌تگوزاری بكات و ئه‌وه باشتره تا به‌و شێوه‌یه ئه‌و پاره‌ی له به‌غداوه دێت و ئه‌وه زه‌مانه‌ت نییه ئه‌و پاره‌یه بنێرن و حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیا نییه كه ئه‌و پاره‌یه له به‌غداوه دێت،بۆیه ناتوانێت بڵێت ئێمه لێبڕین نایه‌ڵین.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052