فواد حسێن کاتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات

24.07.2021
جەماوەر نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق کاتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "پلان وایە تاوەکو کۆتایی ساڵ سەربازانی ئەمریکا بکشێنتەوە.
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای ئەمریکای راگەیاندووە: "پێویستیمان بە سەربازی دیکە نییە بۆ عێراق، چونکە لە راستیدا ژمارەی پێویستی ئەو سەربازانە هەن، ئەوەی پێویستمانە هاوئاهەنگییە لە بواری هەواڵگریدا، پێویستیمان بە هاوکاریی ئەمریکایە لە راهێناندا، دەمانەوێت هێزەکان هاوکارمان بن لە ئاسمانەوە."  
بڕیارە رۆژی دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات، دوای کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا راگەیێندراوێک لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوبکرێتەوە، ئامانجی راگەیێنراوەکە وەکو چەند بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێن بۆ کەمکردنەوەی گوشاری چەند لایەنێکی شیعەیە لەسەر مستەفا کازمی، ئەو لایەنانە پێشتر داوای کشانەوەی ئەو 2500 سەربازەی ئەمریکایان کردبوو لە عێراق لەکاتێکدا هێشتا عێراق لە شەڕی داعشدا پێویستی بە هاوکاری ئەمریکایە.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ