سبه‌ی كازمی و جۆ بایدن كۆده‌بنه‌وه‌

25.07.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ 24ی ته‌موزی 2021 مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق   به‌یاوه‌ری شاندێك به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان  عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و واشنتن، به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، بۆ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو لا، به‌ گشتى.
به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى، مسته‌فا كازمى رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌، بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌، كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و هه‌ماهه‌نگى له‌ بواره‌كانى ئه‌منى و سه‌ربازى و ته‌ندروستى.
راشیگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌ هه‌وڵێكى دیكه‌ ده‌بێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، سبه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چاوی بكه‌وێت به‌ جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا، كه‌ بابه‌تى سه‌ره‌كیان، گفتوگۆی بوونى سوپای ئه‌مه‌ریكا دەکەن، له‌ عێراق.

زۆرترین خوێندراو