بایدن داوای دروستكردنی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی ده‌كات

06.08.2021
جەماوەر نیوز

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدات ئۆتۆمبیلی کارەبایی دروستبکەن
پـێشتر بایدن بڕیارێکی واژوکردبوو کە تیایدا فەرمان کراوە لەماوەی 9 ساڵدا دەبێت نیوەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەئەمریکا دروستدەکرێن هیچ دەرهاویشتەی گازیـیان نەبێت.
بایدن دەڵێت: ئایندەی ئۆتۆمبیل کارکردنە بەوزەی کارەبا، وە ئەم هەنگاوە هیچ پاشگەزبوونەوەی تێدا نیـیە.
هەرسێ کۆمپانیای فۆردو جەنەڕاڵ مۆتۆرز و ستلانتس ڕایانگەیاند، هیوادارن هەتا ساڵی 2030 بگەنە ئەوەی لەسەدا 40 تا 50ی ئەو ئۆتۆمبیلانەی دەیفرۆشن بەوزەی کارەبا کاربکەن.

زۆرترین خوێندراو