یەکەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە فڕۆکەخانەی کابوڵ

13.08.2021
جەماوەر نیوز
ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، یەکەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە ئەفغانستان بە ئامانجی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەمریکی و کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە کابوڵ.
کەناڵی حوڕەی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتە فڕۆکەخانەی کابوڵ.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پلانی ناردنی سێ هەزار سەربازیان هەیە بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ بەئامانجی گواستنەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان.
لە مانگی ئایاری رابردووەوە توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان رووی لە هەڵکشان کردووە و هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەدا، بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانی بۆسەر ناوەندی شارەکان و کۆنتڕۆڵ کردنیان، چڕکردووەتەوە.

زۆرترین خوێندراو