تره‌مپ داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بایدن ده‌كات

16.08.2021
جەماوەر نیوز
دۆناڵد ترەمپ، کەوتنی ئەفغانستان بە گەورەترین شکستی ئەمەریکا دەزانێت و داوای دەست لەکارکێشانەوەی جۆو بایدن دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەڵێ "بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستی خواردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتای کۆرۆنا".
بەرای دۆناڵد ترەمپ "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا".
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 15ی ئابی 2021 چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و تاجیكستان هه‌ڵهات.

زۆرترین خوێندراو