له‌ هێرشی 11 سێپته‌مبه‌ر نزیكه‌ی 3 هه‌زار ئه‌مریكی گیانیان له‌ ده‌ستدا

11.09.2021
جەماوەر نیوز

بیست ساڵ لەمەوبەر و لە 11 ی سێپتەمبەردا کۆمەڵێکی 19 کەسی توندڕەو کە پەیوەندییان هەبوو بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە بە لە سێ شوێندا پەلەماری ئەمەریکایان دا و لەو هێرشانەدا 4 فڕۆکەی ڕفێندراویان بەکار‌هێنابوو کە دوانیان کێشا بە مەڵبەندی بازرگانی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرک و یه‌كێكی تریان کێشا بە پەنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لە نزیک واشنتن و یەکێکیش لە کێڵگەیەکی پێنسلڤێنیا کەوتەخوارەوە بەر لەوەی ئامانجەکەیان بپێکن سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە پەلاماری ڕفێنەرەکانیان دابوو.
لە ئاکامی هێرشەکانی ئەو ڕۆژە نزیکەی 3 هەزار کەس گیانیان لە دەستداو کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر ئابوری ئەمەریکا و جیهانیش بە گشتی. ئەم هێرشانە بە تەواوەتی ژیانی خەڵکییان گۆڕی، ڕێوشوێنی ئاسایشی لە هەمو شوێنەکان توندکران بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەکان و هەتا ئێستاش ئەو بارەی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان بەردەوامن. 

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ